گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران هێز و چەکی زیاتری ڕەوانەى شارەکانی ڕۆژهەڵات کردووە

2019.05.15 - 21:33
 ئێران هێز و چەکی زیاتری ڕەوانەى شارەکانی ڕۆژهەڵات کردووە
ناس کورد- بە وتەى ئەندامێکى دەستەى کارگێڕی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئێران هێز و چەکی زیاتری ڕەوانەى ناوچەکانى شنۆ و پیرانشار و مەریوان کردووە. فواد خاکی، ئەندامی دەستەى کارگێڕیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناس کورد-ی وت، لە هەفتەى ڕابردووەوە چەندین فەرماندەى سوپای پاسداران سەردانی ناوچەکەى کردووە و پێگەى سوپا لە ناوچەکە قایمتر کراوە. فواد خاکی وتیشى، ئەو هەنگاوەی هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ توندبوونی بارگرژییەکانى ئێران و ئەمریکا و زیادبوونی چالاکی حزبەکانى ڕۆژهەڵات لەسەر سنوری و لە ناوەوەى شارەکان.