گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى فەخریزادەدا 

ئێران هۆشدارى دەدات ’کاروانى بەرەوپێشبردنى وزەى ئەتۆمى ڕاناوەستێت’

2020.11.30 - 12:44
ئێران هۆشدارى دەدات ’کاروانى بەرەوپێشبردنى وزەى ئەتۆمى ڕاناوەستێت’

ناس كورد-

لەڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى تەرمى فەخری زادە زانا ئەتۆمییەکەى ئێراندا، وەزیرى بەرگرى ئێران ڕایگەیاند، تیرۆرکردنى فەخری زادە کاروانى بەرەوپێشبردنى وزەى ئەتۆمى وڵاتەکەى ڕاناوەستێت.

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 30ى تشرینى دووەمى 2020) بەئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى بەرپرسانى باڵاى ئێرانى و هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە تەرمى موحسین فەخری زادەى زاناى ئەتۆمى ئێرانى کە ڕۆژى هەینى ڕابردوو کوژرا،  لەتاران بەخاک سپێردرا.

 

لەمیانەى پێشکەشکردنى وتەیەکیدا لەڕێوڕەسمەکەدا، ئەمیر حاتم وەزیرى بەرگرى ئێران ڕایگەیاند، فەخری زادەى بەشدارییەکى کاریگەرى هەبوو لەبەرەوپێشبردنى وزەى ئەتۆمى ئێرانیدا بەڵام بەتیرۆرکردنى کاروانى بەرەوپێشبردنى ئێرانى ڕاناوەستێت.

 

دوێنێش پەرلەمانى ئێران پڕۆژە یاسایەکى بەناوى پڕۆژەى دەستپێشکەرى ستراتیژى بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاکان پەسەند کرد کە بەپێى ئەو پڕۆژەیە ئێران دەرفەت دەدات بەپیتاندنى یۆرانیۆم بەڕێژەى 20%.