گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى پێڵاوى سەلامەتى دەکات

بایدن قاچی شكا و ترەمپ خێرا كردی بە تویت

2020.11.30 - 12:28
بایدن قاچی شكا و ترەمپ خێرا كردی بە تویت

ناس کورد- 

دواى ئەوەى جۆ بایدن بەهۆى کەوتنەوە قاچى دەشکێت، دۆناڵد ترەمپ توێتێکى لەسەر بڵاو کردەوە و ئومێدى چارەسەرى بەپەلەى بۆ دەکات.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (30ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، داواى شیفاى خێرا بۆ جۆ بایدنى سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا دەکات.

 

لەگەڵ تویتەکەشیدا ترەمپ گرتەیەکى ڤیدیۆى داناوە کە تیایدا بایدن لەیەکێک لە کلینکەکانى تایبەت بەئێسک و شکاوى دەردەچێت دواى ئەوەى کۆمەڵێک پشکنینى بۆ ئەنجامدراوە.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، نوسینگەى جۆ بایدن بڵاوى کردەوە، جۆ بایدن بەهۆى کەوتنەوە قاچى شکاوە و سەرقاڵى چارەسەر وەرگرتنە.

 

لاى خۆشیەوە پزیشکى تایبەت بەسەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا ڕایگەیاند، بایدن پێویستى بەپێڵاوى سەلامەتى هەیە لانیکەم بۆ ماوەى چەند هەفتەیەک.