گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گێڕانەوەیەكی جیاوازی بافڵ تاڵەبانی لەبارەى روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر 

2020.11.30 - 11:44
گێڕانەوەیەكی جیاوازی بافڵ تاڵەبانی لەبارەى روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر 

ناس کورد-

 هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەى روداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرەوە رایگەیاند، پێش روداوەکە لەگەڵ ئەمریکی، ئینگلیزەکان و حەیدەر عەبادی دانیشتنیان کردووە.

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانی گفتوگۆیەکی لەگەڵ رۆژنامەنوسان کە شەوى (29ی تشرینی دووەمی 2020) لە کەناڵەکان پەخشکراو "ناس کورد" بینیوویەتى، لە بارەی روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ڕایگەیاند، چەند شەوێک پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر کەرکوک دانیشتنێکمان لەگەڵ ئەمریکیەکان، ئینگلیزەکان و حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی پێشوتری حکومەتی عیراق" ئەنجامدابوو ئەوان دەیانوت دێینە کەرکوک و هێرش دەکەینە سەر ئەو پارێزگایە و ئێمەش پێمان وتن، ڕێگە نادەین و ڕوبەڕوتان دەبینەوە، بۆ ئەوەش چارەسەرێکمان دۆزیەوە سەربازگەیەکی "بۆ گەن و روخاو" هەبوو ناوی سەربازگەی (کەی وەن) بوو دەمانویست ئەو سەربازگەیە پڕ بکەین لە ئەمریکی، ئینگلیز، کەنەدی، ئیسپانی و هەموو ئەو هێزانەی لە فەرماندەیی بوون و لەهەمانکاتدا کورد و عیراقییەکان بگەڕێنەوە "کەی وەن" و لەوێ کارەکە بوەستێت و ئیمزای سەرکردایەتییەکانی یەکێتیش لەسەر ئەوە بوو.

 

باسی لەوەشکرد، چوومە کۆبوونەوەکەی دوکان (کۆبوونەوەیەک بوو لە نێوان لایەنە کوردستانییەکان بۆ بڕیاردان لەبارەی دواخستنی وادەی (ریفراندۆم) هەوڵمدا ئەوە جێبەجێ بکەم بە جۆرێک ئەوەش قبوڵ کرا بەڵام لەگەڵ دواخستنی بوون، من دەمزانی هێرش دەکرێتە سەر کەرکوک بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هەڤاڵان پێیان وابوو ئەو هێزە بۆ چاوسورکردنەوە هاتوون بەڵام من تۆزێک شارەزایم هەیە لە شتی سەربازی و دەمزانی ئەو هێزە بۆ چاو سورکردنەوە نەهاتووە و هاتبوو کورد لە کەرکوک دەر بکات.

 

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی هاتنی هێزی سەربازی بۆ کەرکوک شەڕیان کردووە و بەشێک لە پێشمەرگەکانیان دەبابە پانی کردونەتەوە. 

 

وتیشى "ئەوەی هەبووە لەوێ شەڕێک کراو ئێمە شەڕەکەمان پێ نەکراو پێشم وتن شەڕەکەمان پێ ناکرێت". 

 

جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە رێککەوتنمان نەکردووە لەگەڵ بەغدا بۆ رادەستکردنی کەرکوک ئەوەی دەڵێت ڕێککەوتن کراوە ئاگاداری شتەکان نییە.