ناس کورد-
دوای بەرزبوونەوەیەکی بێ وەستان، دواجار نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە وەستا و بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی هاتەوە خوارەوە و بەڕێژەی زیاتر %2ی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلیک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 47 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوودا %2ی نرخەکەی لەدەستدا.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی "تێکساس" بەرامبەر 44 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە نرخەکەی دابەزیوە.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، نرخی نەوت پاش چەند مانگێک ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و نزیکبووەوە لە 49 دۆلار.