گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتی گەیاندن: ئامادەین بۆ دامەزراندنی چوارەم كۆمپانیای مۆبایل

2020.11.30 - 11:08
وەزارەتی گەیاندن: ئامادەین بۆ دامەزراندنی چوارەم كۆمپانیای مۆبایل

ناس کورد-

وەزارەتى گەیاندنى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئامادەن بۆ ڕادەستکردنى نەوەى چوارەمى خزمەتگوزارییەکانى مۆبایل بەئامانجى دابینکردنى خزمەتگوزارییەکى خێرا بۆ هاوڵاتیان، دەشڵێت لەڕێگەى چەند پڕۆسەیەکەوە بەهەدەردانى 4 ملیارى مانگانە ڕاگیراوە.

 

ڕەعد مەشهەدانى وتەبێژى وەزارەتى گەیاندنى عێراق، لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، (30ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، پڕۆسەکانى شۆک بووەتە هۆى ڕاگرتنى ژمارەیەکى زۆر لەسەرپێچیەکان و هەروەها ئاشکراکردنى چەندین کیگاباتى نایاسایى کە لەڕێگەى کۆنترۆڵکردنى تۆڕە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەستى بەسەردا گیرابوو.

 

مەشهەدانى ڕوونیکردەوە، بەکەمترین خەمڵاندن مانگانە 4 ملیار دینار بەو هۆیەوە قاچاخى بەئینتەرنێتەوە کراوە و ئەوەش بووەتە هۆى بەهەدەردانى موڵکى گشتى لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.

 

باسى لەوەش کرد، وەزارەتەکەى ئامادەیە بۆ ڕادەستکردنى نەوەى چوارەم ئەوەش بەمەبەستى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى خێرا بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەى کێبڵى تیشکدەر و هەروەها لەڕێگەى کۆمپانیاکانى مۆبایلەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى وەزارەت ژمارەیەکى زۆرى پسۆڕى لەو بواردەدا هەیە.