گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرگیریی کچە 13 ساڵەکە ڕاستبوو

زانیاری نوی؛ هاوسەرگیریی پیاوەکە و کچە 13 ساڵانەکە ڕاست دەرچوو

2020.11.30 - 10:38
زانیاری نوی؛ هاوسەرگیریی پیاوەکە و کچە 13 ساڵانەکە ڕاست دەرچوو

 ناس کورد-

لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزان لە شەقلاوە ڕایگەیاند، هاوسەرگیریی ئەو پیاوە تەمەن سەرو 40 ساڵەی لەگەڵ کچێکی تەمەن 13 ساڵ بڵاوکرایەوە، ڕاستە و ئەوە ژنی چوارەمییەتی کە هێناویەتی.

 

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی هاوسەرگیریی پیاوێک لەگەڵ کچێکی تەمەن 13 ساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و چەند بەیاننامەیەکیش دژ بەو کارە بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر ئەو کەسە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا هەواڵەکەی بەدرۆخستەوە و ڕایگەیاند، ئەو کچە کچی هاوڕێیەکمە و  باوکی بانگێشتی هاوسەرگیریەکەی کردووم.

 

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی "نەوژین" کە تایبەتە بە ژنان لە زاری سەفین تاهیر، لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لە شەقڵاوە، بڵاویکردووەتەوە: "بۆ ئەو حاڵەتە بەوردی بەدواداچوونم کردووە، ئەو کەسە سێ ژنی هێناوە، ئەمە ژنی چوارەمیەتی، ماوەی دوو ساڵە لەهەریرەوە چووەتە هەولێر لەوێ نیشتەجێیە."

 

سەفین تاهیر ئاماژەی بەوەشكردووە، پەیوەندی بەو کەسەوە کردووە و قسەی لەگەڵ کردووە، وەڵامەکی بەمشێوەیە بووە: "بەڵێ من هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەو کچە کردووە، بەڵام تەنها پرۆسەی مارەکردنمان ئەنجامداوە، خیزانی کچەکە خەڵکی پارێزگای موسڵن و لە نەتەوەی عەرەبن، باوکی هاوڕێمە و پێی وتم، کچەکەی خۆمت پێدەدەم ئەگەر یەکتان بەدڵ بوو، دواتر یەکمان بینی بەدڵم بوو و هاوسەرگیریمان کرد".

 

 

لێپرسراوی نوسینەگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لە شەقڵاوە، دەشڵێت، ئەگەر کەیسێکی لەو شێوەیە لە سنوری کارەکانیان هەبێت رێکاری یاسایی دژی دەگرنەبەر.