ناس کورد-
چەند میدیایەکى عێراقی بڵاویانکردەوە، لەکاتی سەردانی هاوڵاتیانى پارێزگاکانى عێراق بۆ پارێزگاى سلێمانى بڕى 10 هه‌زار دیناریان لێ وەردەگیرێت، پارێزگارى سلێمانیش دەڵێت، سەرقاڵی بەدواداچوونن.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، "له بازگه‌كانى پارێزگاى سلێمانى هه‌ر هاوڵاتیه‌كى خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق سه‌ردانى پارێزگاكه ده‌كات وه‌كو ڕسومات 10 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه دانیشتووى شاره‌كه‌ن و خه‌ڵكى سلێمانى نین".
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاى سلێمانى به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌و هه‌واڵانه‌مان بیستووه به‌ڵام تائیستا بۆمان پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه وایه یان نا، بۆیه له ئێستادا سه‌رقاڵى به‌دواداچونین".
هاوكات عه‌لى ڕه‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گهشتوگوزاى سلێمانى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌وه بێئاگایى خۆى نیشاندا و ووتى "وه‌كو گه‌شتوگوزارى سلێمانى هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان له كه‌س وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر وه‌ریش گیرابێت ئێمه لێى بێئاگاین".
به‌گوێره‌ى یاسا هاوڵاتیانى عێراق ئازادن گه‌شت لهپارێزگایهوه بۆ پارێزگایه‌كى دیكه بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕوسماتێكى یاسایى بده‌ن.