ناس کورد-کاروان مەحمود
پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، لە ئەگەرى زیادنەکردنى بڕگەى دواکەوتنى موچە و ڕێکنەکەوتنى هەرێم و بەغدا و پرسى ڕادەستنەکردنى نەوت و داهاتى خاڵە سنورییەکان بۆ بەرنامەى ئەمڕۆى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان هەموو ئەگەرەکان لەبەردەمیاندا کراوەیە بە بایکۆتکردنى دانیشتنەکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتى لە پەرلەمانی کوردستان (30ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، داواکاری ئەو ژمارە پەرلەمانتارە لەپێناو ئەوەیە دۆخی خەڵک بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە خراپە و دەمانەوێت دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بکرێت بە پرسەکانی رۆژ بۆ ئەوەش ئەو یاداشتەمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە تاوەکو پرسی دواکەوتنی مووچە بخاتە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.
سەبارەت بەوەی ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرێت بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن؟ پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی یەکێتى وتی: "ئێمە دەچینە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان داوای زیادکردنی ئەو بڕگەیە دەکەین، ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داواکەمان جێبەجێ نەکات هەموو ئەگەرێک لەبەردەممان کراوەیە بە بایکۆتى دانیشتنەکەوە".
کاروان گەزنەیی زیاتر دواو وتی: "ئەو یاداشتەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە پەیوەندی بە فراکسیۆنێکەوە نییەو داواکاری هاوبەشی پەرلەمانتارانی کوردستانە لە فراکسیۆنە جیاوازەکان".