گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وردەکاریى خۆکوشتنى پۆلیسێک لەناو کافتریایەکى سلێمانی

2020.11.30 - 09:33
وردەکاریى خۆکوشتنى پۆلیسێک لەناو کافتریایەکى سلێمانی

ناس کورد-کاروان مەحمود 

شەوى رابردوو لەناو کافتریایەک لەشاری سلێمانی کوڕێکی گەنج بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین".

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (30ی تشرینی دووەمی2020)  بە "ناس کورد"ی راگەیاند، شەوی رابردو لە کافتریایەکی شاری سلێمانی کە دوو کەسی دیکەی تێدابووە کوڕێکی گەنج بە دەمانچەیەکی جۆری "تورکی" فیشەکێکی ناوە بەخۆیەوە و خۆی کوشتووە.

 

وتیشى :"ئەو کوڕە لە دایکبووی 1990یەو پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن بووە و خاوەنی دوو منداڵە و تا ئیستاش هۆکاری خۆ کوشتنەکەی دیار نییەو لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی رووداوەکە دەکرێت".