گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مارادۆنا چەند منداڵى هەیە؟

میراتەکەى مارادۆنا  کێشىە بۆ خێزانەکەى دروست دەکات

2020.11.30 - 09:21
میراتەکەى مارادۆنا  کێشىە بۆ خێزانەکەى دروست دەکات

ناس کورد- 

میراتەکەى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا کێشە بۆ خێزانەکەى دروستدەکات، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەو ئەفسانە کۆچکردوەى جیهانى تۆپى پێ هیچ وەسێتنامەیەکى لەدواى خۆى جێنەهێشتوە.

 

ئاژانسى فرانس پرێس لەزارى سەرچاوەیەکى نزیک لە خێزانى مارادۆناوە بڵاویکردەوە، پێشبینى ئەوە دەکات بەهۆى دابەشکردنى سەروەت و سامانى مارادۆناوە کێشە ڕوبدات چونکە وەسێتنامەى جێنەهێشتووە.

 

ئاژانسەکە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، تا ئێستا نازانرێت کە سەروەت و سامانى مارادۆنا چەندە و ئایا پێش مردنیشى دابەشى کردوە یاخودنا.

 

مارادۆنا پێشتریش بەهۆى بوونى کێشە لەگەڵ یەکێک لە کچەکانیدا بەناوى جانینا کە تۆمەتى ئەوەى دابووە پاڵى کە گرنگى پێنادات، هەڕەشەى ئەوەى کردبوو کە سەروەت و سامانەکەى دەبەخشێت کە بریتین لە وەبەرهێنان و خانووبەرە و ئۆتۆمبێلى گرانبەها و گرێبەستى ڕیکلام و چەندین بابەتى تر.

 

بەپێى یاساى وڵاتى ئەرجەنتین، میرات بەسەر ژن و منداڵدا دابەش دەکرێت و کەسى لێ بێبەش ناکرێت و هەروەها کەس ناتوانێت بە وەسێتنامە لە 5 موڵک زیاتر ببەخشێت.

 

جانینا و دالما کە لە ژنەکەى پێشووى مارادۆنا بوون تاکە دوو منداڵ بوو دانیپێدانابوون، دواتریش کوڕێکى لە ژنێکى تر بوو بەڵام 29 ساڵى ویست تا دانینا بەوەدا کوڕیەتى، هەروەها لەساڵى 2008یشدا دانینا بە کچێکى تریدا بەناوى جانا و لەماوەى ڕابردودا نزیکترین منداڵى بووە لێیەوە، بەپێى ڕاپۆرتەکان 3 منداڵى ترى لە کوبا هەیە بەڵام دانیپێدا نەناون.