کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی نوسراوێکى دادگای لێکۆڵینەوەى سلێمانی، لە ڕۆژی 14ی ئایاری 2019ەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەرچووە. بەپێی نوسراوەکە، شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی گشتی دەگیرێت. فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بەپێی مادەى (2) لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانى پەیوەندیکردن دەرکراوە. .