گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ

ئەگەرێک بۆ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ 

2020.11.29 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرێک بۆ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ 

ناس کورد-

نرخى زێڕ دواى 30 رۆژ لەناو زریانى هەڵکشان و داکشانى بەهاکەیدا، چاوەڕوانى بڕیارێکى ئەنجومەنى فیدراڵى ئەمریکایە بۆ بەدەستهێنانەوەى بەشێک لەو بەهایەى لەدەستیداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی شیکردنەوەیەکى پێگەى "Investing" ى سعودى (29ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، هەرچەندە واباوە کە بارگۆڕان و شڵەژان هەمیشە لە قازانجى زێڕدایە، بەڵام لەم مانگەدا بە پێچەوانەوە بووە و زێر هیچ دەرفەتێکى نەقۆستووەتەوە بۆ ئەوەى نرخى هەر ئۆنسەیەک دوو هەزار دۆلار .

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى داکشانى زێڕ بارى دەرونى وەبەرهێنەرانە لەژێر کاریگەرى مشتومرى ترەمپ و بایدن، هەرچەندە راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی بۆ نزیکەى مانگێک رەنگە دوابکەوێت بەڵام دەستکەوتى زیڕ زۆر سست و کەم بووە و لەدواى راگەیاندنى دۆزینەوەى ڤاکسین، زێڕ کەوتووەتە ژێر گوشارێکى زیاترەوە.

 

بەپێی پێگەکە، لەماوەى ئیدارەى ترەمپدا زێڕ لەسەدا پەنجا نرخەکەى بەرزبووەتەوە، چونکە ترەمپ لە رێگەى تویتەوە یارى زۆر بە بازاڕ کردووە، لەگەڵ سەرهەڵدانى کۆرۆنا کە بەهەمان شێوە نرخەکەى بەرزکردەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێى پێشبینى شیکەرەوان، ئابورى ئەمریکا لەوە سسترە بتوانێت بەخێرایی چاکبێتەوە بەتایبەتى کە ئێستا هیچ هاندەرێک نییە و کۆمارییەک کۆنتڕۆڵى ئەنجومەنى پیرانیان کردووە، بەڵام نرخى زێڕ چاوەڕوانى بڕیارێکە لە یەدەگى فیدراڵى ئەمریکاوە لەبارەى کڕینى قەواڵە، ئەگەر هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە بدرێت بە دڵنیایییەوە لە قازانجى زێڕ دەبێت.