گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانێکى فەرمى لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچە

2020.07.29 - 08:07
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى فەرمى لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچە

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جوتیار عادل لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى رووداو (29ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، حکومەتى هەرێم گەیشتووەتە رێککەوتنێکى باش لەگەڵ بەغدا، بەڵام تا لە پڕۆژەى بودجە جێگیرنەکرێت کارى پێناکرێت.

 

وتیشى "تاوتوێی چەند بیرۆکەیەکیان کردووە ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت، بەڵام هێشتا یەکلانەکراونەتەوە".

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، تا ئێستا بەغدا وەڵامى نوسراوەکەى نەداونەتەوە، چاوەڕوان دەکەن لە یەک بۆ دوو رۆژى داهاتوودا وەڵام بدرێتەوە، بەڵام ئەوە کاریگەرى نابێت لەسەر دابەشکردنى موچە.

 

لەبارەى شاندى هەرێمەوە بۆ بەغدا، جوتیار عادل وتى شاندەکە هەمان شاندى پێشوو دەبێت بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى دەبێت، بەڵام دەبێت سەردانەکە ئەنجامێکى هەبێت.