گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئامادەین’

پەیامێکى نوێ لە پەکەکەوە بۆ پارتى لەبارەى شەڕ و گفتوگۆوە

2020.11.29 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکى نوێ لە پەکەکەوە بۆ پارتى لەبارەى شەڕ و گفتوگۆوە

ناس کورد-

جەمیل بایک رایگەیاند، داواکان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتى بە بنەما دادەنێن و ئامادەى چاوپێکەوتنن لەو پێناوەدا و پێویستە هێزەکان بگەڕێنەوە شوێنى پێشوتریان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە (29ى تشرینى دووەمى 2020) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کردووە، "ئێمە لە دژی شەڕی ناوخۆین. چونکە ئەو شەڕەی روودەدات زیان تەنها بە پەکەکە ناگەیەنێت، بەڵکو زیان بە گشت گەلی کورد دەگەیەنێت". 

 

وتیشى "ئێمە نە لە دژی حکومەتی باشورین، نە لە دژی پەدەکەین. ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکومەتی باشور و پەدەکەدا نیە. هەروەها هیچ کێشەیەکیشمان لەگەڵ پێگەی باشور نیە. وەکو دەڵێن، ئێمە لە باشور هیچ شوێنێکمان داگیر نەکردووە. پێویستیشمان بە هیچ شتێکی ئەوان نیە. بۆچی دەبێت داگیری بکەین، بۆچی دەبێت لە دژی حکومەتی باشور بین".

 

جەمیل بایک دەڵێت "بۆچی دەبێت لە دژی پەدەکە بین. هیچ هۆکارێک نیە لە دژی ئەوان بین. ئێمە لە دژی داگیرکەران وەستاوینەتەوە، تێکۆشان دەکەین و دەجەنگین". 

 

هەروەها ئامادەیی پەکەکە بۆ چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ نیشان دەدات "ئێستا ئێمە ئامادەین چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین. ئێمە بۆ ئەمە ئامادەین. ئێمە بانگەوازیەکانی گەل، رۆشنبیران، هونەرمەندان و رێکخراوەکان و عەشیرەتەکان و سیاسەتمەداران لە دژی شەڕ، بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ بە بنەما وەردەگرین".

 

"با گەمارۆمان نەدەن، شەڕمان پێ نەفرۆشن. ئێمە شەڕمان ناوێت. داواکاریمان ئەوەیە بەر لەوەی گەمارۆ دروست ببێت، هێزەکان با بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی پێشووتریان"، جەمیل بایک وادەڵێت.