ناس کورد-
سەرکردایەتى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاشکرایکرد، ناوەندى ئەمنى عێراق و سوریا و ئێران و ڕوسیا گرنگییەکى زۆرى هەیە بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى هەواڵگرى و لە ئەفسەرانى هەر چوار وڵات پێکدێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق (29ى تشرینى دووەمى 2020) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى وتووە، ناوەندى هاوبەشى نێوان عێراق، ئێران، سوریا و ڕوسیا لە وەزارەتى بەرگرییە و لەژێر دەسەڵاتى ئەفسەرێکى گەورەدایە.
باسى لەوەشکردوە، ئەو ناوەندە گرنگیەکى زۆرى هەیە بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى هەواڵگرى تایبەت بە جوڵەى تیرۆرستان و لەناوبردنیان، لە ئەفسەرانى سوریى، ئێرانى و ڕوسى و عێراقى پێکهاتوون و پرۆسەى سەرکەوتویان دژى تیرۆرستان و لەباربردنى هەوڵەکانیان پێش جێبەجێکردنى ئەنجامداوە.
خەفاجى هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئامانجى ناوەندەکە بۆ هەماهەنگى زانیارى ئەمنى نێوان هەر چوار وڵاتەکە و کارى هاوبەشە لە پێناو بەرەنگاربونەوەى ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان و ئاڵوگۆڕى زانیارى دەربارەى ئەو ڕێکخراوانە.