گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کاردانەوەیەکى ئەتۆمى لە ئێرانەوە بەرامبەر کوشتنى فەخرى زادە

2020.11.29 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
کاردانەوەیەکى ئەتۆمى لە ئێرانەوە بەرامبەر کوشتنى فەخرى زادە

ناس کورد- 

پەرلەمانى ئێران پڕۆژەیەکى پەسەندکرد بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم بەڕێژەى 20%، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر کوژرانى دیارترین زاناى ئەتۆمى ئەو وڵاتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەکۆبوونەوەکەدا 232 ئەندام لەکۆى 246 ئەندام ئامادە بوون و دەنگیان بە پڕۆژەکەدا.

 

محمەد قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پڕۆژە یاساکە بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ستراتیژییە بۆ هەڵگرتنى سزاکان، بەرەنگاربوونەوەى کردەوەى تیرۆریستی کە نەیاران لەدژى ئێران ئەنجامی دەدەن.

 

ئەو بڕیارەى پەرلەمانى ئێران دواى ئەوە هات، ڕۆژى هەینى ڕابردوو لەنزیک تاران موحسین فەخرى زادە زاناى ئەتۆمى ئێرانى کوژرا و بەرپرسانى ئێرانیش ڕوداوەکەیان بەتیرۆریستى وەسفکرد و ئیسرائیل و ئەمەریکاشیان تۆمەتبار کرد.