ناس کورد-
نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و دوو پەرلەمانتار بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى نوسینگەى سەرۆک کۆمارى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (29ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆشکى سەلام لەشارى بەغدا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لەدوو دیدارى جیاوازدا پێشوازى لە هەریەک لە پەرلەمانتار محەمەد شیاع سودانى و پەرلەمانتار خالد مەفرەجى، کرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە دوو دیدارەکەدا تاوتوێى گەشەسەندنەکانى ڕەوشى سیاسى و ئەمنى و ئابورى وڵات کراوە و باس لە گرنگى ڕۆڵى دەزگاکانى یاسادانان کراوە لە دانانى یاسا پێویستەکان پەیوەست بە ڕەوشى گشتى وڵات و جەخت لە گرنگى هەڵبژاردنى داهاتوو کرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، هەر لە دوو دیدارەکەدا باس لە پێویستى زەمینەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو کرایەوە لەگەڵ سەقامگیرى ئەمنى و فەراهەمکردنى سەرجەمى پێداویستییەکانى سەرکەوتنى پڕۆسەکە و گرەنتیکردنى بەڕێوەچوونى بەشێوەیەکى پاک و بێگەرد.