گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەردەوام کەم دەکات

سەرباری شەپۆلەکانی باران ئاوی بەنداوی دوکان سانتیمێک کەمی کردووە

2020.11.29 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
سەرباری شەپۆلەکانی باران ئاوی بەنداوی دوکان سانتیمێک کەمی کردووە

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

هێشتا شەپۆلی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو کاریگەری نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان، بەڵکو بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو یەک سانتیم دابەزیوە، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت، ئێران لە ئێستادا بەشێکی زۆری لە ئاوی زێی بچووکی گلداوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بە نداوی دوکان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ( 29ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "سەرباری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەکە لە دابەزیندایە".

 

وتیشی: "ڕێژەی ئەو ئاوەی کە لەئێستادا دێتە ناو بەنداوەکە زۆرلەوە کەمترە کە ڕۆژانە بەردەدرێتەوە، ئێران لە ئێستادا لەڕێگەی دروستکردنی بەنداوێکەوە لەسەر زێی بچوک بەشێکی زۆری لە ئاوی ڕووبارەکەی گلداوەتەوە و ناهێڵێت گوژمەی لافاوی سەرچاوەکان بگات بە بەنداوەکە، لافاو سەرچاوەی سەرەکی ئاوی بەنداوەکەیە، بارانی ناوخۆی کاریگەری ئەوتۆی نییە".

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئەوەشی وت: "پێشبینی دەکەین لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی و سەرەتای شوباتی داهاتوو هەندێک ئاستی بەنداوەکە بەرزبێتەوە، ئەگەرنا ئەوا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بەخێوکردنی ماسی لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو".

 

کوچەر جەمال، ئەوەشی ڕوونکردەوە، "لە ئێستادا بەشێکی زۆر لەئاوی بەنداوەکە بۆبەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێت کە لە ئیستادا تەنها یەک تۆرباینی بەرهمهێنانی کارەبا کاردەکات، کە نزیکەی   50مێگاوات کارەبا هەناردەی تۆڕی نیشتیمانیی هەڕێم دەکات.