گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’کارێکی بێمێشکانە’

بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا ’توڕەیە’ لە تیرۆرکردنی زانا ئێرانییەکە

2020.11.29 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا ’توڕەیە’ لە تیرۆرکردنی زانا ئێرانییەکە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا سەرکۆنەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی کرد و بە تاوانێکی گەورەی ناوبرد و ڕایگەیاند، کوشتنی زانا ئێرانییەکە پێشێلکردنێکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆن برینان، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە تویتەر ( 29ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە نوسیویەتی، "ئەگەر هەروڵاتێک لە پشت ئەنجامدانی ئەو کارەوە بێت، ئەوا ئەو کارە تیرۆرستییە ودژبە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".


برینان ڕوونیشکردووەتەوە، "ئەوەی ڕوویدا تاوان و سەرکێشییەکی بێمێشکانە بوو، ئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە ودەبێت هۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزێکی هەرێمایەتی نوێی لە ناوچەکە".


ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "کارێکی لەوشێوەیە پێشینەیەکی خراپە، چونکە وڵاتانی تریش هاندەدات کە ئەوانیش هێرشی لەوجۆرە بکەنە سەربەرپرسانی وڵاتانی ترلە ناوخاکی وڵاتەکەیان".


برینان ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "تیرۆرکردنی زانا ئێرانییەکە جیاوازە لەگەڵ تیرۆکردنی سەرکردەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی وەک ( داعش و قاعیدە)، چونکە ئەو دوو ڕێکخراوە وڵات نیین وسەروەریشیان نییە، بەگوێرەی یاسا نێو دەوڵەتییەکان هیچ شەرعییەتییەکیان نییە، بۆیە بە ئامانجکردنیان دژ بە یاسا نێو دەوڵەتییەکان نییە".


موحسین فەخریزادە زانای دیاری بواری ئەتۆمی و باوکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، رۆژی هەینی لە تارانی پایتەخت کوژرا و دەستبەجێ وەزارەتی بەرگری ئێران ئیسڕائیلیان تۆمەتبار کرد، بەڵام تائێستا ئیسرائیل و ئێرانیش هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەوە نەداوە.