ناس کورد-
لە هەولێر بەهۆی کێشەی دوو خێزانەوە کەسێک کوڕە پورێکی خۆی بەچەقۆ دەکوژێت و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر (29ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە حاڵەتێکی کوشتن، دوای گەیشتنی تیمەکانمان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دەرکەوت کێشە لە نێوان دوو خێزاندا ڕویداوە کە ناسراوی یەکترین.
وتیشی، "بەهۆی کێشەی ئەو دوو خێزانەوە کەسێک بە ناوی (ب.ر) لە دایکبوونی 1989 بە چەقۆ لەلایەن کوڕە پورێکییەوە کوژراوە".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی: "لە ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو خێزانەکەو كه‌سی كوژراو و بكوژ كراوه‌ته‌وه".