ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لەسەر لوتکەى شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت، بەڵام رۆژی دووشەممە ئەگەری بارانبارین نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (29ی تشرینی دووەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا لە پارێزگاکانی هەرێم ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و لە سەر لوتکەی شاخەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێریش پێشبینی بەفربارین دەکرێت.