ناس کورد-
عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان پەیامێکی ناڕاستەوخۆی لەبارەی دوو ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی حزبەکەیەوە لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەخۆگرتنی دیدگای جیاواز یەکێک لە بەهاکانی کارنامەی نەوشیروان مستەفا بوو و پێویستە دەستی پێوەبگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "لە خۆگرتنی دەنگ و دیدگاو ئیجتیهادە جیاوازەکان یەکێک بو لەبەها و خەسڵەتە بناغەییەکانی کارنامەی نەوشیروان مستەفا، بازنەی قبوڵ کردنی بۆچوونی جیاواز لای ئەو زۆر بەرفراوان بوو، دواتر هەموی ئەخستە خزمەتی بەهێزبون و گەشەکردنی گۆڕان."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "دەبێت دەست بەو بەها گرنگە بگرین و بەشێک بێت لە کارنامەمان."
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو لە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراودا تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنی گۆڕان بوون بە دوو بەشەوە و شەش پەرلەمانتاری بزووتنەوەکە بەجیا و بەناوی خۆیانەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا شەش پەرلەمانتاری دیکە بەناوی فراکسیۆنی گۆڕانەوە ڕاگەیەندراوێکی دیکەیان بڵاوکردەوە.
زیاتر بخوێنەوە: راگەیەندراوێک لە شەش پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕانەوە