گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە نەخۆشی کۆرۆنا

شێخ عیدۆ، برای بابەشێخی کۆچکردووی ئێزدییەکان و پەرلەمانتارێکی پێشوتری یەکێتی دوایی کرد

2020.11.29 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
شێخ عیدۆ، برای بابەشێخی کۆچکردووی ئێزدییەکان و پەرلەمانتارێکی پێشوتری یەکێتی دوایی کرد

ناس کورد

پەرلەمانتارێکی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و برای بابا شێخی پێشوتری ئێزیدیەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی ئیزدی 24 کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى هەواڵی ئێزدییەکان لە هەواڵێکیدا کە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (29ی تشرنی دووەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، عیدۆ بابا شێخ برای بابا شێخی ئیزدییەکان بەهۆی توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا کۆچیی دوایی کرد.


عیدۆ بابا شێخ نوسەرو رۆشنبیرو کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی ئیزدیەکان بووەو ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووەو ماوەیەکیش ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق بووە بۆ کاروباری ئێزدییەکان.

 

هەر بەو بۆنەیەوە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، "بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی نیشتمانپەروەر و روناکبیری ناسراو عیدۆ بابەشێخمان پێگەیشت."

 

دەشڵێت، "عیدۆ بابەشێخ برای هەریەک لە باباشێخی کۆچکردووی ئێزدییەکان و شەهیدی سەرکردە و یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی نوێ گەلەکەمان بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حسێن بابەشێخە و بنەماڵەکەیان پێشەنگی خەبات و نیشتمانپەروەری بوونە و خاوەنی ڕابردوویەکی پڕ لە شانازین."


باسی لەوەشکردووە، "کۆچکردوو عیدۆ بابەشێخ تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ئاینی ئێزدیدیەکان و ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان بووەو لە کاییەی روناکبیری و نووسیندا، ئەزموونێکی درەوشاوەی هەبووە."