گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

درێژترین دراماى جیهان

درێژترین دراماى جیهان 48 ساڵى تەمەنى تێدەپەڕێنێت

2020.11.28 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
درێژترین دراماى جیهان 48 ساڵى تەمەنى تێدەپەڕێنێت

ناس کورد- 

دراماى ئەمریکى "زە یۆنگ ئاند زە ڕێستلس"ى ئەمریکى بە درێژترین زنجیرە دراماى جیهان دادەنرێت و ماوەى 48 ساڵە پەخش دەکرێت و لەئێستادا زنجیرەى ژمارەى 12000 نمایش دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى CBC ئەمریکى کە دراماکە پەخش دەکات ڕایگەیاندووە، "زە یۆنگ ئاند زە ڕێستلس" کە لە ساڵى 1973ەوە پەخش دەکرێت بووە بە بەشێک لە ژیانى ملیۆنان ئەمریکى، ڕۆژى سێشەممە زنجیرەى ژمارە 12000 نمایش دەکرێت.

 

زنجیرەکە دەیان ملیۆن بینەرى لە ئەمریکا و وڵاتانى تریش هەیە و بە زمانى ئینگلیزییە، چیرۆکى دراماکە باس لە ژمارەیەک خێزانى ولایەتى ویسکنسنى ئەمریکا دەکات، کە باس لە ڕوداو و بەسەرهاتەکانى ژیان وەک هاوسەرگیرى و جیابونەوە و چەندین بابەتى تر دەکات، لەماوەى ئەو دەیان ساڵەى نمایشیدا ئەکتەرەکان ماوە ماوە دیار نامێنن و کتوپڕ دەردەکەونەوە.

 

تۆڕەکە هێماى بۆ ئەوە کردوە هەفتەیەکى تایبەت ساز دەکەن و ژمارەیەک لە کارەکتەرە خۆشەویستەکانى ناو دراماکە دەگەڕێنەوە و بینەران دەتوانن دوبارە لەناو هەندێک چیرۆکى خۆشەویستى دراماکە بژین، وەک چیرۆکى هەردوو هاوسەر ڤیکتۆر و نیکى نیومان.