گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گریزمان لە ئەتلەتیکۆمەدریدەوە بۆ کوێ؟

2019.05.15 - 17:16
گریزمان لە ئەتلەتیکۆمەدریدەوە بۆ کوێ؟
ناس کورد- بەپێی هەواڵی میدیا وەرزشییەکان ئەنتوان گریزمان کۆتا ڕۆژەکانی خۆی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەسەر دەبات و هەموو شتێکی سەبارەت بە جێهێشتنی یانەکەی یەکلایی کردۆتەوە. . ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 زۆربەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی جیهان بڵاویانکردەوە، گریزمان بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە ئەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت. . ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکراکردووە، گریزۆ لەگەڵ دیەگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر و میگێل ئانخێل جیل مارتنی سەرۆکی یانەکە کۆبووەتەوە و بڕیاری جێهێشتنی پێ ڕاگەیاندوون. . مارکا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی شەممە کۆتا یاریی گریزۆ دەبێت لەگەڵ یانەکەی دووەمی مەدرید. . تا ئێستا بە فەرمی نازاندرێت گریزمان پەیوەندی بە چ یانەیەکەوە دەکات، بەڵام نزیکترین یانە لە ئەستێرە فەڕەنسییەکەوە یانەی بەرشەلۆنەیە و ماوەی دوو ساڵە یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵی گواستنەوەی گریزمانی فەڕەنسی دەدات. . .