گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

راگەیەندراوێک لە شەش پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕانەوە

2020.11.28 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە شەش پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕانەوە

ناس کورد-

شەش پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بڵاوکردەوە و داوای ڕێککەوتنی بەپەلە و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

 

وەک هەموان دەزانین بە هۆی چەندین هۆکار و هەڵەی رابردو و ئێستای حوکمڕانی هەرێم، کوردستان لەناو قەیرانێکی گەورەدایە، ژیانی موچەخۆران و ھاوڵاتیان لە دۆخێکی خراپی بژێویدایە.

 

ئێمە وەک شەش پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکەین کە پێویستە بە زوترین کات وەفدی حکومەتی ھەرێم بەپەلە بچێتە بەغدا، لەبەرامبەر دابینکردنی موچە و بودجەدا، ئامادەیی ڕادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل و نیوەی داھاتە فیدراڵیەکان بێت.

 

جەختش دەکەینەوە لەسەر ئەوەی پێویستە چاکسازی خێرا لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و باجدا بکرێت، بێ دواخستن و خۆدزینەوەی زیاتر.

 

وەک ئەرکی سەرشانمان بە رایگشتی رادەگەیەنین، ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی نەکرێت و ئەو گەندەڵیەی لە دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوریدا ھەیە بەردەوام بێت، ھەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی لەوەی ئێستا گەورە تر دەبێتەوە، و بەرپرسیاری سەرەکیش حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پێکهێنەرەکانیی ئەم کابینەیەن.

ئاشنا عەبدوڵا

شایان کاکە ساڵح

جەلال محەمەد

شیرین ئەمین

دابان محەمەد

عەلی حەمە ساڵح