گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەی کچە 13 ساڵەکە

ئەو پیاوەى دەوترا کچێکى 13 ساڵى هێناوە ڕوونکردنەوە دەدات

2020.11.28 - 21:42
ئەو پیاوەى دەوترا کچێکى 13 ساڵى هێناوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

ئەو پیاوەى دەوترا لە ناحیەى هەریرى سەربە پارێزگاى هەولێر کچێکى تەمەن 13 ساڵى لەبرى 5 ملیۆن دینار قەرز وەرگرتووە و کردویەتى بە هاوسەرى خۆى ڕونکردنەوە دەدات و تەئکید دەکاتەوە کە هەواڵەکە دوورە لە ڕاستیەوە.

 

وێنەى پیاوێکى تەمەن 42 ساڵ و کچێکى تەمەن 13 ساڵ گوایە عەرەبە و لەبرى 5 ملیۆن دینار قەرز لە باوکى وەرگرتووە و هاوسەرگیرى لەگەڵدا کردوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە، ئەوەش هەرایەکى زۆرى نایەوە و چەندین ڕێکخراویش لەسەر ئەو بابەتە هانتە دەنگ و نیازى خۆیان پیشاندا بۆ تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر ئەو پیاوە.

 

پیاوەکە کە ناوى مەهدى ناسرە  و دانیشتووى شارى هەولێرە لە ڕونکردنەوەیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى، هەواڵەکەم بینیوە و پەیجێک بڵاویکردوەتەوە کە تەلەفۆنم بۆکردوە و وتویەتى ژنێک تەلەفۆنى بۆ کردوم و وتویەتى کە خێزانتە و دواتر قسەى لەگەڵ هەردوو خێزانەکەمدا کرد زانى وا نییە بەڵام تازە ڕۆشتبوو و پۆستەکەش لایکى زۆرى بۆ چووبوو.

 

باسى لەوەشکردوە، ئەو هەواڵە زۆر دوورە لە راستیەوە و نە پەیوەندى بە 5 ملیۆنەوە هەیە نە من هاوسەرگیریم کردوە و لەگەڵ باوکى کچە و داپیرى کچەکەش و بوکەکەش وێنەم گرتووە.

 

مەهدى وتیشى، ئەوە لە هیچ مرۆڤێک ناوەشێتەوە لەبرى قەرز داواى کچ بکات و ئەو کچە وەک و کچى من وایە و باوکى برادەرمە و پێى وتووم کە کچەکەى مارە دەکرێت و چووم بۆ مارەبڕینەکە، داواکاریشە لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان کە لەخۆیانەوە زانیارى بڵاونەکەنەوە.