گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی بەخشین

ڕوونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی بەخشینەوە لەبارەی ’’بازرگانیکردن بە خەڵکەوە’’

2020.11.28 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی بەخشینەوە لەبارەی ’’بازرگانیکردن بە خەڵکەوە’’

ناس کورد-

نەخۆشخانەی بەخشین لەشاری سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گلەیی هاووڵاتییەک لە نەخۆشخانەکە بڵاویکردەوەو ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە بء ئاگایە لە سیستمی تەندروستیی نەخۆشخانە تایبەتەکان و ناوی نەخۆشخانەکەی زڕاندووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو نەخۆشە کەمتر لە نیوەی پارەکەی لێوەرگیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی بەخشین:

روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

پاش ئەوەی هاوڵاتیەك بێ‌ ئاگا لە سیستەمی تەندروستی لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان و ڕێكارەكانی چارسەری پزیشكی ، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەستاوە بە ناوزڕاندنی نەخۆشخانەی بەخشین كە گوایە ئێمە وەكوو نەخۆشخانەی بەخشین بزنس و بازرگانی بە خەڵكەوە دەكەین، بە پێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی و بە ئاگا هێنانەوەی ئەو لاوەش بخەێنەڕوو.

 

رۆژی 23ی11ی2020 هاوڵاتیەك بە ناوی (ع . س .ع) تەمەنی 69 ساڵ كە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و پێویستی بە نەشتەرگەری (كڵۆك) هەبووە لە رێگەی پزیشكی پسپۆڕی خۆیەوە هێنراوەتە نەخۆشخانەی بەخشین بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بكرێت ، لە هەمان رۆژدا داخڵی بەشی قاوشی نەخۆشخانەكەمان كراوە و پێشوەختەش حساباتی تێچووی نەشتەرگەری واسڵ كراوە.

 

پاش ئەوەی پزیشكی پسپۆڕی خۆی لە نەخۆشخانەی بەخشین لە 24ی مانگ نەشتەرگەری بۆ دەكات ، لە كۆتایی نەشتەرگەریدا بە هۆی وەستانی دڵییەوە ڕەوانەی بەشی چاودێری ورد دەكرێت و دواتر گیان لەدەستدەدات .

 

داخڵبوونی هەر نەخۆشێك لە ژووری نەشتەرگەرییەوە بۆ چاودێری ورد لە پێناو بەهای گیانی مرۆڤێک و وەک ئەخلاقی پیشەییانەی خۆمان هیچ جۆرە حساباتێكی پێشوەختەی نیە بەڵكوو سەرەتا نەخۆشخانەكەمان بە دەم نەخۆش و چارەسەری فریاگوزاری نەخۆشەکەوە دەچێت و دواتر كە نەخۆش داخڵی بەشی چاودێری ورد كرا ئەوكات كەسوكاری نەخۆش حساباتی دارایی لەگەڵ بەشی ژمێریاری نەخۆشخانەكەمان دەكەن ، هەربۆیە ئەم نەخۆشەش بە هەمان شێواز مامەڵەی لەگەڵدا كراوە و دواتر ئەو كەسانەی كە بەرپرسیاریەتی ئەو پیاوەیان گرتوەتەوە ئەستۆ هاتوون 500 هەزار دیناری مانەوەی بەشی چاودێری وردیان داوە.

 

دەمانەوێت لەم روونكردنەوەدا ئەو خزمەتەی نەخۆشخانەی بەخشین وەك هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵكی هەژار وكەمدەرامەت هەیەتی و پێشكەشی ئەو نەخۆشەی كردوە روون بكەینەوە و وەڵامێكیش بێت بۆ هەموو ئەوانەی بێ‌ ئاگایان و نەزانانە پەلاماری نەخۆشخانەی بەخشین دەدەن.

 

ئێمە وەكوو نەخۆشخانەی بەخشین چیمان بۆ ئەو نەخۆشە كردووە ؟

 

كۆی گشتی تێچووی نەشتەرگەری و مانەوەی لە بەشی چاودێری ورد و خزمەتگوزارییەكان ن یەك ملیۆن و 840 هەزار دینار بووە.

 

یەك ملیۆن و340 هەزار دینار بۆ نەشتەرگەری و كڕینی پلاتین كە تەنها تێچووی پلاتینەكەی 425 هەزار دینار بووە ، بەلام لەسەر داوای بەخشین كۆمپانیا سەد هەزار دیناری بۆ گێڕاوەتەوە.

 

پزیشكی پسپۆری نەشتەرگەری 503 هەزار و 750 دیناری بۆ گێراوەتەوە.

 

بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی بەخشین كە هەرزانترینی ناو نەخۆخشانە ئەهلیەكانی پارێزگای سلێمانی و بگرە هەرێمی كوردستانیشە ، مانەوی نەخۆش 500 هەزار دینارە بەڵام نەخۆشخانەی بەخشین هەموو پارەكەی بۆ ئەو نەخۆشە گێراوەتەوە وهیچی لێوەرنەگرتووە.

 

كۆی گشتی ئەو پارەی لێیان وەرگیراوە 736 هەزار و 250 دینارە كە بەشێكی زۆری ئەو پارەیەش بۆ پزیشكی بێهۆشكار و یاریدەدەرانی پزیشكی نەشتەرگەری و بێهۆشكار دەبێت و سەدا 35ی بۆ نەخۆشخانە و دابین كردنی ئەو پێداویستیانە دەبێت كە نەخۆشخانە بۆ خزمەت كردنی نەخۆش پێویستە دابینی بكات.

 

واتە لە کۆی 1 ملیۆن و 840 هەزار دینار تەنها 740 هەزار دیناری لێوەرگیراوە.

 

ئێمە لێرەوە هەموو لایەك ئاگادار دەكەێنەوە چیتر ناوزڕاندنی نەخۆشخانەكەمان لە هیچ كەس و لایەنێك قبوڵ ناكەین و هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتییەش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت گرەو لەسەر لەكەدار كردنی نەخۆشخانەی بەخشین بكات.

 

پشتیوان بە خوا بە دروشمی #لای_ئێمە_دڵنیاتری بەردەوامین لە خزمەت كردن بە خەڵك بێ‌ جیاوازی