گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایکۆتی دەوامی هاتوچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەسەر بایکۆتکردنی دەوام ڕوونکردنەوە دەدات

2020.11.28 - 19:08
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەسەر بایکۆتکردنی دەوام ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-کاروان مەحمود 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رەتیدەکاتەوە هەڕەشەی سزادانی لە کارمەندانی هاتوچۆ کردبێت و ڕاشیدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممە دەوامی ئاساییە و هیچ شتێک لەبارەی بایکۆتکردنی دەوام بەفەرمی باس نەکراوە.

 

عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی (شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، سبەینێ یەکشەممە دەوامی ئاساییە و ئەوەی دەوترێت لەبارەی بایکۆت یەک دوو کەسن لە فەیسبووکی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە.

 

لەبارەی ئەوەی دەوترێت هەڕەشەی سزادانی لە کارمەندەکانی کردووە لە ئەگەری بایکۆتکردنی دەوام، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی وتی: "ئێمە هەڕەشەی سزادانمان نەکردووە، بەڵام خۆ سوری بەر لەشکر نین وەزارەتی ناوخۆ تەنها پۆلیسی هاتوچۆ نییە هەموو جارێک هەر هاتوچۆ بایکۆت بکات، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەش بایکۆتی دەوامیانکرد ئێمەش ناچینەوە بۆ دەوام خۆم لەپێش هەموویانەوە دەرگاکە دائەخەم".

 

ئەوەشی وت: "بەڵام ناکرێت هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە لە دەوامی ئاسایی خۆیان بن تەنها هاتوچۆ بایکۆتی کردبێت، ئەگەر کەسێک مامەڵەی هەبوو بێتە هاتوچۆ من چی لێ بکەم، بڵێم کارمەندەکان ئیش مانیان گرتووە"؟