گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێوەری زیرەکی کارەبا کارادەکرێت

وەزارەتى کارەبا: پێوەرى زیرەکى کارەبا کارا دەکەین

2020.11.28 - 17:45
وەزارەتى کارەبا: پێوەرى زیرەکى کارەبا کارا دەکەین

ناس کورد- 

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، تائێستا 400 هەزار پێوەرى زیرەکى کارابایان بەستووە و بەم نزیکانە کارایان دەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتى کارەبا (شەممە 28ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، تا ئێستا 400 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە.

 

باسى لەوەشکردوە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێت، لە ھەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 200 ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ ھەموویان ببەسترێت.

 

وتەبێژی وەزارەتى کارەبا تەئکیدیشى کردوەتەوە، پێوەرەکان بە سستەمێکی ڕێکخراو و ورد کار دەکات و بەھۆیەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچوونی ڕێکدەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە ھاووڵاتییان دەدرێت.