گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لێکۆڵینەوە لە مردنی مارادۆنا

بەهۆی زۆری گومانەکان لێکۆڵینەوە لە مردنی مارادۆنا دەستیپێکرد

2020.11.28 - 17:41
بەهۆی زۆری گومانەکان لێکۆڵینەوە لە مردنی مارادۆنا دەستیپێکرد

ناس کورد-

دادگاى ئەرجەنتینى بڕیاریدا بەهۆى گومانەکان لە شێوازى مردنى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەى تۆپى پێى وڵاتەکەى و جیهاندا لێکۆڵینەوە دەستپێبکرێت.

 

ئاژانسى فرانس پرێس (شەممە 28ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، دادگاى ئەرجەنتینى بڕیاریداوە دەست بە لێکۆڵینەوە بکرێت لە مردنى مارادۆنا، چونکە ئەگەرى هەیە بەهۆى ئەوەى گرنگى پێنەدراوە و پشتگوێخراوە گیانى لەدەستدابێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، یەکێک لە ئەندامانى خێزانى مارادۆنا ڕایگەیاندووە، لەکاتى بردنى بۆ نەخۆشخانە و لەناو نەخۆشخانەکە هەندێک سەرپێچى کراوە.

 

باسى لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە دەستى پێکردووە، چونکە کەسێک لە ماڵەکەیاندا گیانى لەدەستداوە و کەسیش واژۆى لەسەر پەڕاوى مردنەکەى نەکردوە.

 

دواى چەند کاتژمێرێک لە مردنى مارادۆنا لە تەمەنى 60 ساڵیدا بەهۆى جەڵتەى دڵەوە، ماتیاس مۆرلا هاوڕێ و پاڕێزەرى مارادۆنا باسى لەوەکرد کە داواى دەستکردن بە لێکۆڵینەوە دەکەن، چونکە دواى ئەوەى بارودۆخى تەندروستى تێکچووە ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن دواى 30 خولەک گەیشتوەتە ماڵى مارادۆنا، هەروەها لە نەخۆشخانەکەش پشتگوێخراوە و کەس نەچووە بەلایەوە و پشکنینێکى بۆ نەکراوە.