گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کەسێک لەسەر تەقەکردن لە دادگای چەمچەماڵ دەستگیرکرا

2020.11.28 - 17:09
کەسێک لەسەر تەقەکردن لە دادگای چەمچەماڵ دەستگیرکرا

ناس کورد-کاروان مەحمود 

دوای ئەوەی شەوی 5ی تشرینی دووەمی 2020 لە پشت باڵەخانەی دادگای چەمچەماڵ تەقە کراو بەهۆیەوە ژورێکی دادگاکە سوتا، قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، کەیسەکە دراوەتە هێزەکانی ئاسایش و کەسێک لەسەر ئەو تەقە کردنە دەستگیرکراوە.

 

ڕەمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ (شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا تەقە لە پشتی باڵەخانەی دادگای چەمچەماڵ کراو بەهۆی چونە ژورەوەی فیشەکێکی گڕدار ژورێکی دادگاکە سوتا، کەیسەکە درایە دەست هێزەکانی ئاسایش و دوو رۆژ پاش ئەوە کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراوە.

 

راشیگەیاند: " لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە و بەهیواین بەزوترین کات لێکۆڵینەوەکان کۆتایی پێبهێنرێت و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئاشکرا بکەین."

 

سەبارەت بە هۆکاری تەقە کردنەکە، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی: "ئەوەی بەرچاوڕوونی هەبێت ئەو کەسە لە پشتی باڵەخانەی دادگاوە تەقەیکردووەو نزیکەی 400 مەتر لەدادگاوە دوربووە و 73 فیشەکی تەقاندووە کە نزیکەی 10 فیشەک بەر باڵەخانەی دادگا کەوتووە و لەوانەش یەک فیشەکی گڕدار چووتە ژورێکەوەو پەردەکە گڕیگرتووەو دواتر سەقفی ژورەکەش سوتاوە، کەواتە ئەم تەقە کردنە ئەکرێت بڵێین ڕوبەڕوی دادگا نەبووە و کەسێکی سەرخۆش و لەڕێ لادەر کارەکەی کردووەو ئامانجی تەقە کردنەکەشی بینای دادگا نەبووە".