گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پەرلەمانتارێكی سائیرون: بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق یاساییە

2019.03.06 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی سائیرون: بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق یاساییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد- فوئاد عەبدوڵا

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون ئاشكرای كرد هەموو لایەنەكانی كوتلەی چاكسازی و بونیاتنانەوە لەگەڵ ئەوەدان كە نابێت هێزی بێگانە لە خاكی عیراقدا بمێنیتە.

 

ڕائید فەهمی پەرلەمانتاری عیراق لە هاوپەیمانی سائیرون تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "گەر حكومەتی عیراقی پێوستی بە ڕاهێنان وئامادەكردن و ڕاوێژی سەربازی هەبێت، بۆ بەهێز كردنی سوپا و ئاسایشی ناوخۆ و دەرەكی، ئەوكات حكومەتی عیراقی خۆی بەپێی یاسا و پێوستی ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکیانە دەستنیشان دەكات کە پێویستیتی".

 

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە خاكی عیراق، یاساییە بەپێی ڕێككەوتنی ساڵی 2008 ڕێگە بە مانەوەی بەشێك لەو هێزانە دراوە، تا ئێستا حكومەتی عیراقیش بە فەرمی داوای لێنەكردوەن کە وڵاتەکە جێبێڵن، هەر كاتێك داوای لێكردن وگۆی ڕایەڵ نەبوون ئەوكات دەبنە هێزێكی نایاسایی".

 

لە ئێستادا پرسی مانەوە یان دەرچونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، بۆتە جێی مشتومڕی نێو لایەنە سیاسییەکانی عیراق، بەڵام تا ئێستا کۆدەنگییەک بۆ ئەو پرسە دروست نەبووە.