گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێردەکەی بەستەوە و خنکاندی

لەسەر داواکردنى یارییەکى سێکسى ژنێک مێردەکەى دەخنکێنێت

2020.11.28 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر داواکردنى یارییەکى سێکسى ژنێک مێردەکەى دەخنکێنێت

ناس کورد- 

بەهۆى داواکردنی ئەنجامدانی یارییەکی سێکسی لەگەڵی، ژنێکى میسرى هاوسەرەکەى دەکوژێت، دواى هەڵاتینیشى لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "المصري الیوم" (شەممە 28ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، ژنێک لە ناوچەى ئۆسیم لە وڵاتی میسر دواى ئەنجامدانى پرۆسەى سەرجێیى مێردەکەى کوشتووە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى مێردەکەی داواى کردووە لەکاتى ئەنجامدانى سەرجێیى یارییەکى سێکسى بکەن کە یارییەکە بریتی بووە لە "بەستنەوەى دەست و قاچی مێردەکەى بە حەبل لەسەر جێگەکەى و دواتر یاریکردن لەگەڵى لەلایەن ژنەكەیەوە لە شێوەى دەستدرێژى سێکسى". 

 

بەپێى سەرچاوەکە، ژنەکە دانیناوە بە تاوانەکەیدا و دواى ئەنجامدانى سێکس بەستویەتییەوە و خنکاندویەتى.

 

بەپێى دانپێدانانەکان کێشەى زۆرى لەگەڵ مێردەکەیدا هەبووە و چەندین جار لێى داوە و سوکایەتی پێکردووە، ئەمیش لەپاى ئەوە پەناى بۆ کوشتنى بردووە.

 

ژنەکە ئاشکراشیکردووە، دواتر جلەکانى لەبەرکردووەتەوە و ئاڵتون و تەلەفۆنەکەى بردووە و هەڵاتووە و هاوسەرەکەى بە ڕووتى و خنکاوى جێهێشتووە. 

 

ئەو ژنە میسریە دەشڵێت: "دواتر تەلەفۆنم بۆ باوکى هاوسەرەکەم کرد و پێم وت، کە کوڕەکەت مردووە، بەڵام دواى دوو ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرام." 

 

تەئکیدیشى کردووەتەوە، پێشتریش پلانى بۆ دەربازبوون لە هاوسەرەکەى داناوە.