گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری کۆرۆنا

ئاماری نوێ.. زیاتر لە 61%ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چاک بوونەتەوە

2020.11.28 - 15:43
ئاماری نوێ.. زیاتر لە 61%ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم چاک بوونەتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندوستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند، لەو ماوەیەدا 259 توشبووی تری نەخۆشییەکە و 14 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ شەممە (28ی تشرینی دووەمی 2020)، لەو ماوەیەدا 385 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراون.

 

کۆی گشتیی توشبووان لە هەرێم گەیشتووەتە 95 هەزار و 897 توشبوو، لەو ژمارەیە 59 هەزار و 626 کەس چاکبوونەتەوە، واتە 61.1%ی کۆی گشتیی توشبووان.

 

١. پشکنین: (٣٦٤٠ پشکنینی نوێ)
• (٨٢٧) هەولێر
• (٤٦٨) سلێمانی
• (٢٢٦٥) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٤٥) گەرمیان
• (١٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٥٩ تووشبووی نوێ)
• (٣٩) هەولێر
• (٦٢) سلێمانی
• (١٣٩) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (١٢) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٨٥ چاکبوون)
• (١٠٢) هەولێر
• (١٣) سلێمانی
• (٢٤٥) دهۆك
• (٩) هەڵەبجە
• (١٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٤ مردن)
• (٤) هەولێر
• (٣) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٥) ڕاپەڕین


ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٠٦١٦٦ (٢٨٦٠٥٩ هەولێر، ١٨٠٤٠٥ سلێمانی، ٣٣٢٨٩٤ دهۆك، ٦٨٠٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٥٨٩٧ (٣٤٦٣٠ هەولێر، ٢٧٩٤١ سلێمانی، ٣٠٣٢٠ دهۆك، ٣٠٠٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٩٦٢٦ (٢١٠٤٢ هەولێر، ١٩٢٨٦ سلێمانی، ١٦٥٢٢ دهۆك، ٢٧٧٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣١٥٣ (١٢٧٤٠ هەولێر، ٧١٣٧ سلێمانی، ١٣١٨١ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە)
مردن ٣١١٨ (٨٤٨ هەولێر، ١٥١٨ سلێمانی، ٦١٧ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)