گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داهات ئامادەیە’’

دوایین زانیاری لەسەر دابەشکردنی موچەى فەرمانبەران

2020.11.28 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیاری لەسەر دابەشکردنی موچەى فەرمانبەران

ناس کورد-کاروان مەحمود 

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم داهاتی خۆی بۆ دابەشکردنی موچەى فەرمانبەران ئامادەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ئیلخانی (28ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی باس لە زیاتر لێبڕینى موچە نەکراوەو لە ئێستاشدا حکومەتی هەرێم داهاتی خۆی بۆ موچەی فەرمانبەران ئامادەکردووە، هەرکات پارەکەی بەغدا بگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم دابینیکردووە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

 

سەبارەت بە ئەگەری رەوانە نەکردنی 320 ملیارەکە و بژاردەى هەرێم بۆ دابەشکردنى موچە، بڕیاردەی لیژنەی دارایی وتی "حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەوکات پلان و بەرنامەی خۆیان دەبێت و دابەشکردنی موچەش بەپێی ئەو داهاتەیە دێتە هەرێمی کوردستان، چەندە داهات لەبەردەست بێت، دابەشکردنی موچەش بەپێی ئەو داهاتە دەبێت".

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان (28ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، تائێستا بەغدا بڕیاری ناردنی 320 ملیار دینارەکەى هەرێمی نەداوە و حکومەتیش هەرێمیش تاوتوێی ئەوە دەکات بە لێبڕینی زیاترەوە موچە فەرمانبەران دابەش بکات.  

  

زیاد جەبار لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (28ی تشرینی دووەمی 2020) ئاشکرای کرد، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین حکومەتی هەرێم 24 کاتژمێر دوای دەرچوونی یاسای قەرزەکان لە پەرلەمانی عێراق شاند ڕەوانەى بەغدا بکات، بەڵام تائێستا نەنێردراوە."  

  

وتیشى، "بەداخەوە تا ئێستا حکومەتى هەرێم شاندەکەى نەناردووەتە بەغدا، ئەوەش جێگەى رەخنەیە".  

 

زیاد جەبار باسى لەوەشکرد، ئەوەى لە حکومەتى دەبیستن ئەوەیە چاوەڕوانى پارەکەى بەغدا دەکات، بۆ دابەشکردنى موچە.  

  

لەبارەى هەڵوێستى یەکێتى لەسەر ئەگەرى بڕینى 40%ى موچەى فەرمانبەران، زیاد جەبار باسى لەوەکرد، هەڵوێستى ئەوان روون دەبێت، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەرێم شاندێک بنێرێتە بەغدا تا رێککەوتن بکرێت و پشکى هەرێم رەوانە بکرێت.  

  

ئەوەشى خستەڕوو، لەکاتێکدا 45 رۆژە موچە دابەشنەکراوە، حکومەتى هەرێم باس لەوەدەکات رەنگە لێبڕینى موچە زیاتر بێت.