ناس کورد-
نەدیم زەهاوی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی بەرتانیا کە بە ڕەگەز کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بووە وەزیری تایبەت بە گواستنەوە و دابینکردنی ڤاکسین لە بەریتانیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حکومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە رۆژنامەى میرەر بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (28ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "بۆریۆس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی ڕاسپاردووە وەک وەزیری چاودێری دابینکردنی و گواستنەوەى ڤاکسینی کۆرۆنا."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "شاژن خۆشحاڵە بە ڕەزامەندی لەسەر دیاریکردنی پەرلەمانتار نەدیم زەهاوی بۆ ئەو پۆستە."
نەدیم زەهاوی چاودێری دابینکردن و گواستنەوەى ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات بۆ هەموو ناوچە و نەخۆشخانە و بنکەکان.
زەهاوی ساڵی 1967 لە خێزانێکی کوردی شاری بەغدا لەدایک بووە، بەڵام دواتر چوونەتە بەریتانیا و لە لەندەن گەورە بووە، لەسەر حزبی پارێزگاران بووەتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.