گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای کوژرانی موحسین فەخرى زادە

ئیسرائیل سەرجەم باڵیۆزخانەکانی لە جیهان خستە ئامادەباشییەوە

2020.11.28 - 14:38
ئیسرائیل سەرجەم باڵیۆزخانەکانی لە جیهان خستە ئامادەباشییەوە

ناس کورد-

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، دواى بەدواى کوژرانى زانا ئەتۆمییەکەى ئێران، ئیسرائیل سەرجەم باڵیۆزخانەکانى لەجیهاندا خستە حاڵەتى ئامادەباشیەوە.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵەکەیدا پشتی بە هەواڵی دەزگای "ئێن 12"ی ئیسرائیلی بەستووە، ڕۆیتەرز پەیوەندی بە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل کردووە بەڵام ئامادەنەبووە هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەو کارە بدات.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەکاردانەوە ڕوداوەکەدا بەرپرسانى ئێرانى ڕوداوەکەیان دایە پاڵ وڵاتى ئیسرائیل و ئەمەریکا و بەڵێنى تۆڵەکردنەوەشیاندا.

 

فەخرى زادە شەشەمین زاناى دیارى ئەتۆمى ئێرانە کە لەماوەى 11 ساڵى ڕابردوودا لەشارى تارانى پایتەخت بەهەمان سیناریۆى کوژراوانى پێش خۆى دەکوژرێت.