گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رووداوەکانى ناسرییە

سەدر: ئێمە و چالاکانى تشرین لەیەک بەرەداین بۆ چاکسازیى

2020.11.28 - 14:18
سەدر: ئێمە و چالاکانى تشرین لەیەک بەرەداین بۆ چاکسازیى

ناس کورد-

 

ساڵح ‎محەمەد عێراقى وەزیرى متمانەپێکراوى سەدر لەسەر ڕوداوەکانى شارى ناسرییەى ناوەندى پارێزگاى زیقار کە قوربانى لێکەوتەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەوان و چالاکانى تشرین لەیەک بەرەدان بۆ چاکسازیی.

 

ساڵح محەمەد عێراقى لە تویتێکدا (28ى تشرینى دووەمى 2020)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، "دوێنێ عاشقانى ڕێبازى سەدر پابەندبوون و ڕێکخستنى خۆیان سەلماند بەمەرجە تەندروستی و شارستانیەتەکانەوە،  بەڵام خەڵکانى تر ( جۆکەریەکان) لەناسرییە ئەوانەى کە لایەن لایەنى دەرەکى گوماناوییەوە هاندەدرێن ڕەچاوى بارودخەکەیان نەکرد و بووە هۆى گژى و ئاڵۆزى و گەر پیاوانى ناسڕییەى فەیحاش نەبونایە ئەوا شارەکە خراپ ترى بەسەردا دەهات".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، "بەکردەوە کۆتایى بەکارە خراپەکانیان هات هەر لەڕێگەى بەستن و ئاگر کردنەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى مافى خۆیانە بەڵام بێ دەستدرێژى کردنە سەر خەڵکى و دەوڵەت و شەرع و یاسا و دەوڵەتیش ئەرکى پارێزگارى کردنە خۆ ئەگەر ئەوەشى نەتوانى ئەوا سەربازەکانى عێراق پێهەڵدەستن".

 

سەدر دەشڵێت "هیواخوازم خۆپیشاندەرانى تشرین خۆیان نەخلسکێننە ناو ئەو جۆرە "خۆپیشاندانە تەڵەکەبازانەوە و ئێمە و تشریینەکان لەیەک بەرەى چاکسازیدان تا ئەوکاتەى کە پاڵپشتى کارى تێکدەرانە و تیرۆریستانە نەکەن، هیوادارین تشرینییەکان نەکەونە دواى خواست و ئارەزووى جۆکەرییەکان".

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) بڕیاریدا بە کردنەوەى دۆسیەى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانى گۆڕەپانى حبوبیە لە زیقار و لەکارخستنى فەرماندەى پۆلیسى پارێزگاکە.  

  

یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان  ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، مستەفا کازمى فەرمانیکردووە بە لەکارخستنى فەرماندەى پۆلیسى زیقار و پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانى ئەمڕۆ، راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، سەربارى هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتەکانى هەڵگرتنى چەک.  

  

بەپێی بەیاننامەکە، کازمى جەختیکردووەتەوە، گرژى و ئاڵۆزى لەبەرژەوەندى عێراق نییە و هیچ جێگرەیەوەک نییە بۆ یاسا و سیستەم و دادگا.  

  

دەسەڵاتدارانى ئەمنى لە پارێزگاى زیقار  ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) قەدەغەى هاتوچۆیان لەو پارێزگایە راگەیاند، دواى گرژى و ئاڵۆزییەکانى گۆڕەپانى حبوبى کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و 50 کەسى دیکەش برینداربوون.  

  

پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، پۆلسى پارێزگاکە بڕیاریداوە بە قەدەغەى هاتوچۆ، دواى رووداوەکانى گۆڕەپانى حبوبى.  

  

لاى خۆیەوە لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەرى راگەیاندن لە وەزارەتى ناوخۆ لە تویتێکدا رایگەیاند، عودە سالم عبود لیواى پۆلیس کراوەتە فەرماندەى پۆلیسى پارێزگاى زیقار، لەجیاتى عەمید حازم الحازم.  

  

هاوکات سەعد ماجدى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى زیقار بە ناس" ى راگەیاند، بەهۆى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانەکەوە سێ کەس بەفیشەک شەهیدبوون و زیاتر لە پەنجا کەسیش برینداربوون، کە نۆ کەسیان بە فیشەک برینداربوون.