گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان لێبڕینی زیاتر لە موچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرد

2020.11.28 - 13:53
لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان لێبڕینی زیاتر لە موچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرد

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا بەغدا بڕیاری ناردنی 320 ملیار دینارەکەى هەرێمی نەداوە و حکومەتیش هەرێمیش تاوتوێی ئەوە دەکات بە لێبڕینی زیاترەوە موچە فەرمانبەران دابەش بکات.

 

زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (28ی تشرینی دووەمی 2020) ئاشکرای کرد، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین حکومەتی هەرێم 24 کاتژمێر دوای دەرچوونی یاسای قەرزەکان لە پەرلەمانی عێراق شاند ڕەوانەى بەغدا بکات، بەڵام تائێستا نەنێردراوە."

 

وتیشى، "بەداخەوە تا ئێستا حکومەتى هەرێم شاندەکەى نەناردووەتە بەغدا، ئەوەش جێگەى رەخنەیە".

 

زیاتر بخوێنەوە: دەربارەى موچە؛ کازمى چاوەڕێى شیعەیە و هەرێمیش دوو بەرەیە

 

زیاد جەبار باسى لەوەشکرد، ئەوەى لە حکومەتى دەبیستن ئەوەیە چاوەڕوانى پارەکەى بەغدا دەکات، بۆ دابەشکردنى موچە.

 

لەبارەى هەڵوێستى یەکێتى لەسەر ئەگەرى بڕینى 40%ى موچەى فەرمانبەران، زیاد جەبار باسى لەوەکرد، هەڵوێستى ئەوان روون دەبێت، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەرێم شاندێک بنێرێتە بەغدا تا رێککەوتن بکرێت و پشکى هەرێم رەوانە بکرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، لەکاتێکدا 45 رۆژە موچە دابەشنەکراوە، حکومەتى هەرێم باس لەوەدەکات رەنگە لێبڕینى موچە زیاتر بێت.