گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێدانى موچە لەبەغداوە’’

ڤیدیۆ..بانگەواز بۆ بایکۆتى سەرتاسەرى فەرمانبەران دەکرێت

2020.11.28 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..بانگەواز بۆ بایکۆتى سەرتاسەرى فەرمانبەران دەکرێت

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى فشار بانگەواز بۆ بایکۆتى گشتى و سەرتاسەرى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکات، بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و پێدانى موچەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (28ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بەوەکرد، ئەگەر حکومەت وەڵامى داواکانیان نەداتەوە، فشار و ناڕەزاییەتییەکاینیان فراوانتر دەکەن و دەیگوازنەوە هەولێر.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، پێویستە حکومەت رێککەوتنى شەفاف لەبەغدا بکات و لێبگەڕێت موچەخۆران راستەوخۆ لە بەغداوە بە کارتى بانکى موچەکانیان وەربگرن.