ناس کورد-
پەرلەمانى کوردستان رۆژى دووشەممە کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پڕۆژەیەک و تاوتوێکردنى بیرۆکەیەک بۆ رەخساندنى هەلى کار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، کارنامەى کۆبوونەوەکە لە سێ خاڵ پێکهاتووە لەناویاندا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازه یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن، پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (11)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/11/30ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 30/11/2020 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - پێشنیازه یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى)و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ى به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله)، په‌یوه‌ست به (ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.