کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە قەزای سەیدسادق بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر زەوی و زار، هاوڵاتییەکی تەمەن 56 ساڵ کوژرا. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 15ی ئایاری 2019 له گوندی دۆڵاشی سه‌ر به‌قه‌زای سەیدسادق به‌هۆی دروستبوونی کێشه لەنێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌سه‌ر زه‌وی و زاری کشتوکاڵی، هاوڵاتیه‌کی تەمەن 56 ساڵ به ناوی ابراهیم احمد فەتاح کوژرا. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پاش ڕووداوه‌که، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌که و تۆمه‌تباری ڕووداوه‌که‌یان ده‌ستگیرکردووە و ڕاده‌ستی دادگایان کردووە، ته‌رمی هاوڵاتیه‌که} ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی کراوە. . قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق روونیشیکردووەتەوە، له ئێستادا لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه شه‌ڕه‌که کۆتایی پێهێندراوە، بەڵام بۆ ڕێگری‌کردن لە دروستبوونی هەرکێشە و شەڕێکی دیکە، خانه‌واده و ماڵی هه‌ردوولایان له ژێر چاودێریدان. . .