ناس کورد-
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ کەشی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک نیمچە هەور دەبێت بەڵام لە سلێمانی هەوری تەواو دەبێت و بارانبارینی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەینێ لە کەشوهەوای هەولێر و سلێمانی هەوری تەواو دەبێت و بارانی لەگەڵ دەبێت، بەڵام لە دهۆک و کەرکوک نابارێت.