گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ’’تۆڵەیەکی توند’’

هەڕەشەیەک لە ئێرانەوە لەبارەى تیرۆرکردنى زانا ئەتۆمییەکەوە

2020.11.27 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەک لە ئێرانەوە لەبارەى تیرۆرکردنى زانا ئەتۆمییەکەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانى ئێران هەڕشەیەکى توندى ئاڕاستەى ئەو گروپانە کرد کە بەرپرسن لە رووداوى تیرۆرکردنى موحسین فەخری زادە دیارترین زاناى ئەتۆمى ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانى ئێران لە پەیامێکدا وتى "جارێکی دیکە تیرۆریستەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هەوڵێکی نامرۆڤانە، یەکێک لە بەرپرسانی زانستی و بەرگری وڵاتیان شەهید کرد".

 

وتیشى "بەرپرسیارانى ئەو هەوڵە تیرۆریستییە باش بزانن کە تۆڵەیەکی ئەستەم چاوەڕێیان دەکات".

 

بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى (27ى تشرينى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ناوچەی ئابسەردی شاری دەماوەند، چەند چەکداری نەناسراو تەقەیان لە موحسێن فەخری زادە، زانای ئەتۆمى ئێران کردووە کوژراوە.      

  

ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆرکردنى فەخرى زادە دواى چەند کاتژمێرێک هاتووە لە روبەڕووبونەوەى چەکدارى نێوان چەکدارانى نەناسراو و پاسەوانەکانى.      

  

فەخرى زادە بەیەکێک لە دیارترین زانا ئەتۆمییەکانى ئێران دادەنرێت و ناوى لە لیستى سزاکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا بوو.      

  

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى لەو رووداوە رانەگەیاندووە، بەڵام میدیاکانى ئێران، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئیسرائیل کردووە.