گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناتەنیاهۆ چۆن باسیکرد؟

’’سندوقى رەشى ئەتۆمى’’ زانا کوژراوە ئێرانییەکە کێیە؟

2020.11.27 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’سندوقى رەشى ئەتۆمى’’ زانا کوژراوە ئێرانییەکە کێیە؟

ناس کورد-

 

موحسین فەخری زادە دیارترین زاناى فیزیا لە ئێران کە ئەمڕۆ تیرۆرکرا، ناوەکەى لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەبەسترێتەوە بە بەرنامەى ئەتۆمى ئەو وڵاتەوە، دوو ساڵ لەمەوبەر بنیامین ناتەنیاهو بەفەرمى وەک بەرپرسى بەرنامەى ئەتۆمى تاران ناساندى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵى 2007 ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکان فەخرى زادە و چەند کەسایەتییەکى دیکەى ئێرانى خستە لیستى سزاکانییەوە، وەک گەورەترین زاناى وەزارەتى بەرگرى و هێزە چەکدارەکانى ئێران.

 

ئەو سزایانە دواى رەتکردنەوەى ئێران هات بۆ دیدارى فەخریزادە لەگەڵ نوێنەرانى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکانى تایبەت بە چالاکى ئەتۆمى ئێران. 

27iran-scientist-add1-articleLarge.jpg?quality=75&auto=webp&disable=upscale

ئەمریکییەکان وەک "سندوقى رەشى" ى بەرنامەى ئەتۆمى ئێران لە فەخریزادەیان دەڕوانى، کە یەکێک بوو لەو پێنج کەسایەتییە ئێرانییەى لە لیستى 500 بەهێزترین کەسایەتیدا بوو لە جیهان بەپێی گۆڤارى فۆرین پۆلسى ئەمریکى کە ساڵى 2013 بڵاویکردەوە. لیستەکە عەلى خامنەیی و محەمەد عەلى جەعفەرى فەرماندەى پێشووى سوپاى پاسدارانى تێدابوو.

1399090718443691321699374.jpg

ساڵى 2008 رۆژنامەى "سەندەى تایمز" ى بەریتانى، لە راپۆرتێکدا فەخریزادەى بە "باوکى بەرنامەى ئەتۆمى سەربازى ئێرانى" ناوبرد، کە ئێران هەوڵدەدات بە هەوڵەکانى ئەو، کڵاوەى ئەتۆمى دروستبکات بەشێوەیەک کە بتوانێت هەر شارێک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خاپور بکات.

 

وێنەى فەخریزادە هەروا مایەوە تا نیسانى 2018، کاتێک بنیامین ناتەنیاهو سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکى تایبەتدا وێنەکەى بڵاوکردەوە و بەبەرپرسى سەرەکى ئامادەکارییەکانى ئێرانى ناوبرد بۆ دروستکردنى موشەکى ئەتۆمى. ناتەنیاهو چەند بەڵگەنامەیەکى خستەڕوو بۆ پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکانى.

1399090718383549021699364.jpg

دواى ئەو کۆنگرەیە، پێگەیەکى ئیسرائیلى ئاشکرایکرد، ئیسرائیل پێش چەند ساڵێک هەوڵى تیرۆرکردنى پرۆفیسۆرێکى ئێرانى داوە، کە بە عەقڵى پشت بەرنامەى ئەتۆمى ئێران دادەنرێت.

 

بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى (27ى تشرينى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ناوچەی ئابسەردی شاری دەماوەند، چەند چەکداری نەناسراو تەقەیان لە موحسێن فەخری زادە، زانای ئەتۆمى ئێران کردووە کوژراوە.    

  

ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆرکردنى فەخرى زادە دواى چەند کاتژمێرێک هاتووە لە روبەڕووبونەوەى چەکدارى نێوان چەکدارانى نەناسراو و پاسەوانەکانى.    

  

فەخرى زادە بەیەکێک لە دیارترین زانا ئەتۆمییەکانى ئێران دادەنرێت و ناوى لە لیستى سزاکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا بوو.    

  

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى لەو رووداوە رانەگەیاندووە، بەڵام میدیاکانى ئێران، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئیسرائیل کردووە.