ناس کورد-
ئەو سێ کەسەى لەرووداوێکى هاتوچۆدا لە سنورى گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرجەمیان لەیەک خانەوادەن و لەپیاوێک و هاوسەرەکەى و براى هاوسەرەکەى پێکهاتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ (27 تشرینی دووەمی 2020) لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
عهلی جهمال قەدوری وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست "ناس كورد" كهوتووه (27 تشرینی دووهمی 2020) ڕایگهیاندووه، رووداوەکە بەهۆى پێکدادانى سێ ئۆتۆمبیل لەجۆرەکانی توێتا لاندگرۆزەر - دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕویدا.
وتیشى لەئەنجامدا شۆفێری لاندگرۆزەرەکە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستدا بەناوەکانی (حبیب هەیاس عباس) لەدایکبووی 1964 (لەتیف ئەلماس عەباس) 1966 و (والیە ئەلماس عەباس ) لەدایکبووی 1960.
عهلی جهمال باسى لەوەشکردووە "یەکێک لەقوربانیهكان ئافرەتە و خێزانی شۆفێرەکەیە و ئهوی دیكهش برای ژنی شۆفێرهكهیه".
ئاماژهى بهوهشكردووە، قوربانییهكان دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارن و لەئێستادا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراون.