گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاردانەوەیەکى جیاواز

کاردانەوەى ترەمپ لەسەر تیرۆرکردنى زانا ئێرانییەکە

2020.11.27 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
کاردانەوەى ترەمپ لەسەر تیرۆرکردنى زانا ئێرانییەکە

ناس كورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا هەواڵى تیرۆرکردنى دیارترین زاناى ئەتۆمى ئێرانى لە هەژمارى خۆى لە تویتەر بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لەکاردانەوەى ئەو رووداوەدا تەنها هەواڵەکەى لە تویتەرى خۆى دوبارە بڵاوکردووتەوە، بەبێ ئەوەى هیچ قسەیەکى لەسەر بکات.

me_ga.php?id=9068

بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى (27ى تشرينى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ناوچەی ئابسەردی شاری دەماوەند، چەند چەکداری نەناسراو تەقەیان لە موحسێن فەخری زادە، زانای ئەتۆمى ئێران کردووە کوژراوە.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆرکردنى فەخرى زادە دواى چەند کاتژمێرێک هاتووە لە روبەڕووبونەوەى چەکدارى نێوان چەکدارانى نەناسراو و پاسەوانەکانى.  

  

فەخرى زادە بەیەکێک لە دیارترین زانا ئەتۆمییەکانى ئێران دادەنرێت و ناوى لە لیستى سزاکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا بوو.  

  

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى لەو رووداوە رانەگەیاندووە، بەڵام میدیاکانى ئێران، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئیسرائیل کردووە.