گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ته‌قه‌كردن له‌ماڵی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى رونکردنەوە دەدات

2020.11.27 - 19:42
پۆلیسی سلێمانی لەسەر ته‌قه‌كردن له‌ماڵی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى رونکردنەوە دەدات

 

ناس كورد-كاروان مه‌حمود

 

پۆلیسى سلێمانى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە تەقەکردن دەکەن لەماڵى شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى سەرۆکی تەریقەتی قادری لە کوردستان.

 

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) به‌ "ناس كورد"ی  راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە دووره‌ له‌ راستییه‌وه ‌و هیچ شتێكی له‌و جۆره‌ روینه‌داوه‌.

 

وتیشی "په‌یوه‌ندیم به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كردووه‌ ره‌تیان كردووه‌ته‌وه‌".

 

ناس کورد پەیوەندیکرد بە نوسینگەى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکەن و وتیان دواتر رەنگە رونکردنەوە بدەن لەو بارەیەوە.


دواى کۆچى دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمى باوکى لە تشرینى دووەمى ئەمساڵدا، شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى بووە سەرۆکی تەریقەتی قادری لە کوردستان.